نیان موکری

نیان موکری

مامۆستا نیان موکری، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣، نموونەیەکی باڵای دڵسۆزی و خۆبەخشینە لە پەیامی پیرۆزی مامۆستایەتیدا. بە هەبوونی ئەزموونێکی دەوڵەمەندی ٢٣ ساڵ لە بواری پەروەردەدا، توانیویەتی بە شارەزایی و لێهاتووییەوە بابەتە ئاڵۆزەکانی زیندەزانی بۆ قوتابییەکانی شی بکاتەوە و دەرگای زانست و تێگەیشتن لەسەر نهێنییەکانی ژیان و سروشتیان بۆ بکاتەوە. مامۆستایە لە ئامادەیی ئاڵای کچان ، وانەوتنەوە لای ئەو تەنها گەیاندنی زانیاری زانستی نییە، بەڵکو پەروەردەکردنی هزری داهێنەر و ڕۆحێکی زانستخوازە لەناو پۆڵەکاندا، کە بە هۆیەوە توانیویەتی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە کاریگەرییەکی قوڵ و ئەرێنی لەسەر پێگەیاندنی نەوەی دواڕۆژ بە جێبهێڵێت. مامۆستا بڕوای وایە کە ( مێژوو تێپەڕی ، بەڵام ، داهاتوو پێویستی بە نوێگەریە )

1 کۆرسی بڵاوکراوە

کۆرسەکانی ئەم مامۆستایە