دەربارەی ئێمە

پلاتفۆرمی پێشەنگ بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان

دیدگا و ئامانجمان

پلاتفۆرمی A-Z کۆرسەکان، پلاتفۆرمێکی پەروەردەیی پێشکەوتووە کە تایبەتە بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی. ئامانجی سەرەکیمان دابینکردنی سەرچاوەی فێربوونی کوالیتی بەرز و ئاسانە بۆ سەرجەم قوتابیانی کوردستان، تا بتوانن بە شێوازێکی زانستی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوە وزارییەکان بکەن.

تایبەتمەندییەکانی پلاتفۆرمەکە

  • ١ ناوەڕۆکی گشتگیر – وانەکان سەرجەم بابەت و کتێبەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەگرنەوە.
  • ٢ مامۆستایانی لێهاتوو – وانەکان لەلایەن بەناوبانگترین و لێهاتووترین مامۆستایانی کوردستانەوە ئامادەکراون.
  • ٣ دەستگەیشتنی ئاسان – لە هەر کات و شوێنێکدا بیت و بە هەر ئامێرێک، دەتوانیت بە ئاسانی سەیری وانەکان بکەیت.
  • ٤ نرخی گونجاو – نرخەکانمان گونجاون و ڕەچاوی باری دارایی قوتابیان و خێزانەکانیان دەکەن.

بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی لاپەڕەی پەیوەندی.