هێمن ئەبوبەکر
مامۆستا هێمن ئەبوبەکر، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥، یەکێکە لەو مامۆستا دڵسۆز و سەرکەوتوانەی کە تەمەن و توانای خۆی بەخشیوە بە خزمەتکردنی پەروەردە و زمان و ئەدەبی کوردی. بە هەڵگرتنی پەیامی پیرۆزی مامۆستایەتی و ئەزموونێکی ١٦ ساڵی لە پۆڵەکاندا مامۆستا لە ئامادەیی کوردستانی کوڕان ، توانیویەتی نەک تەنها وانەی کوردی بڵێتەوە، بەڵکو گیانی خۆشەویستی بۆ زمان و نیشتمان لە دڵی نەوەی دواڕۆژدا بچێنێت. وانەوتنەوە لای ئەو تەنها کارێک نییە، بەڵکو پەیامێکە بۆ پاراستنی ناسنامە و دهوڵهمهندكردنی هزری قوتابییەکانی، بە شێوازێک کە هەمیشە کاریگەریی ئەرێنی و جوانی لە یادگەی فێرخوازەکانیدا بە جێهێشتووە. مامۆستا بڕوای وایە کە ( مێژوو تێپەڕی ، بەڵام ، داهاتوو پێویستی بە نوێگەریە )
کۆرسەکان